مۆسکۆ: "700 هەزار منداڵی ئۆکرانیا لە رووسیان"

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسی کۆمیتەی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا گریگۆری کاراسین دەڵێت ڕووسیا نزیکەی 700,000 منداڵی لەو ناوچانەی ئۆکرانیاوە گواستۆتەوە بۆ ڕووسیا کە شەڕییان تێدایە.

کاراسین وتی " لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا 700,000 منداڵ پەناگەیان لای ئێمە دۆزیوەتەوە، لە بۆردومانەکانی ئەو ناوچانەی شەڕییان تێدایە لە ئۆکرانیا هەڵاتوون."

لە مانگی دووی ساڵی 2022 دا ڕووسیا جەنگێکی بەرفراوانی دژی ئۆکرانیا هەڵگیرساند. مۆسکۆ دەڵێت پڕۆگرامەکەی بۆ هێنانی منداڵان لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕووسیا مەبەست لێی پاراستنی منداڵانی بێ سەرپەرشت و ئەو منداڵانەیە کە لەو ناوچانەی ململانێیان تێدایە لە ئۆکرانیا بەجێهێڵدراون.

ئۆکراینا هێزەکانی رووسیا تۆمەتبار دەکات بە رفاندنی منداڵانی ئۆکراینا لە ناوچەکانی ڵوهانسک و دۆنێتسک و دەڵێت زۆرێک لە منداڵەکان بە شێوەیەکی نایاسایی گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا و ئەمەریکاش دەڵێت هەزاران منداڵ بە ناچاری لە ماڵەکانییان دەرهێندراون و گواستراونەتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار