کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمێکی دیکەی تۆڕی کۆمەڵایەتی خستەکار
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمپانیای تەکنەلۆجیا مێتا کە خاوەنی ئینستاگرام، فەیسبووک و وەتسئەپە، پلاتفۆڕمی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی سریدس "Threads" کە دەبێتە رکابەری تویتەر، خستەکار.
ئەگەر دەتەوێت بزانی پلاتفۆڕمە نوێیەکەی مارک زوکەربێرگ چۆنە، چاو دابخە و تویتەر بهێنە پێش چاوی خۆت، بەڵام بە تایبەتمەندیی کەمترەوە بۆ ئێستا. خاڵێکی سەرنجڕاکێشیش هەیە، ئەوەی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیادەکاتەوە و هۆکارێکی زوو بڵاوبوونەوەیەتی، تەنیا بە یەک کلیک دەتوانی هەژماری تایبەت بە خۆت دروست بکەیت.
رۆژی پێنجشەممە، 6ـی تەممووزی 2023، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا کە خاوەنی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپیشە بەردەستبوونی سۆشیاڵ میدیایەکی نوێ بە ناوی سرێدز Threads راگەیاند کە بە دژبەر و رکابەری تویتەری ئیلۆن مەسک دادەنرێت؛ بەمەش رکابەرێتیی نێوان ئیلۆن مەسک و مارک زوکەربێرگ هێندەی دی قووڵتر دەبێتەوە.
تۆڕی کۆمەڵایەتی Threads لە ماوەی چوار کاتژمێری یەکەمیدا، پێنج ملیۆن ئەندامی تێپەڕاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە مێتا بڵاوی کردووەتەوە، باس لەوە کراوە کە "Threads" پاتفۆرمێکی نوێیە کە لەلایەن تیمی ئینستاگرامەوە دروستکراوە بۆ چات و بڵاوکردنەوەی نووسین.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێگەی ئەکاونتی ئینستاگرامەکانیانەوە بچنە ناو پلاتفۆرمە نوێیەکەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سنووری نووسین لەو پلاتفۆرمە 500 پیتە، هاوکات دەتوانرێت لینک، وێنە و ڤیدیۆی پێنج خولەکیش بڵاو بکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە "Threads" بۆ سیستەمی iOS و ئەندرۆید لە زیاتر لە 100 وڵاتدا بەردەستە و دەتوانرێت لە App Store و Google Play Store دابەزێنرێت و لە ماوەی چوار کاتژمێری یەکەمیدا، پێنج ملیۆن ئەندامی تێپەڕ کرد.
سرێدز، بە گەورەترین رکابەری تویتەر دادەنرێت؛ پێشتر رکابەری زۆری بۆ پەیدا بووە، بەڵام تویتەر هەر لە ریزی یەکەمی کاتاگۆرییەکەیدا ماوەتەوە.
دروشمی سەرەکیی Threads بریتییە لە “Say More” واتە "زیاتر بڵێ" و دەتوانیت لە یەک سرێد دا 500 پیت بنووسیت، لەکاتێکدا لە تویتێکدا تەنیا مافی نووسینی 280 پیتت هەیە بۆ ئەوانەی هەژمارەکانیان پشتڕاستنەکراوەتەوە.