زلێنسکی دان بە شکستی هێرشی پیچەوانەی ئۆکرانیا دەنێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڤۆڵۆدمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، هێرشی پێچەوانەی هێزەکانیان دژ بە روسیا نەگەیشتوەتە بەئامانج
ڤۆڵۆدمیر زلێنسکی لەلێدوانێکدا رایگەیاند، "هەمومان دەمانەوێت هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا خێراتر ڕوبدات، هەر ڕۆژێک کە تێدەپەڕێت مانای زیانە لەناو ئۆکرانیەکان، لەهەمانکاتیشدا ئێمە بەرەو پێشەوە دەڕۆین و لە شوێنی خۆمان گیرنەبوینە".
وتیشی، "هەموان حەز دەکەن هێرشی پێچەوانە لە ماوەیەکی کورتتردا تەواو بێت، بەڵام کاتێک ئێمە ئەو هێرشانەمان دەستپێکردوە هەست بە هیچ فشارێکی هاوبەشەکانمان لە ڕۆژئاوا ناکەین بۆ پاڵپشتیکردنی زیاترمان".
ئاماژەی بەوەکرد، هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانمان پاڵپشتی پێویستمان ناکەن و بە پێی پێویست فشار ناکەنە سەر ڕوسیا.
بابهتی پهیوهندیدار