زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەر لە زەریای ئەتڵەسیدا بێسەروشوێنن
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵات
ماوەی ١٥ رۆژە زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەر کە لەناو سێ کەشتیدا بوون و لە کەنارەکانی سەنیگالەوە بەرەو دوورگەکانی ئیسپانیا بەڕێکەوتوون لە زەریای ئەتڵەسیدا بێسەروشوێنن.
ھێلێنا مالینۆ، وتەبێژی رێکخراوی ئیسپانی کامیندۆ فرۆنتێراس بۆ ھاوکاریکرنی کۆچبەران، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، ١٥ رۆژ لەمەوبەر سێ کەشتی کۆچبەران کە ٣٠٠ کۆچبەریان ھەڵگرتووە و لە کەنارەکانی سەنیگالەوە بەرەو دوورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا بەڕێکەوتوون، لە زەریای ئەتڵەسیدا بێسەروشوێن بوون.
ئەوەشی ڕونکردۆتەوە کە کۆچبەرەکان لەناو دوو بەلەمبوون کە یەکێکیان نزیکەی 65 کەسی تێدابووە و ئەوی دیکەیان 50 بۆ 60 کەسی تێدابووە و کەشتی سێیەمیش لە 27ی حوزەیراندا سێنیگالی بەجێهێشتووە کە نزیکەی 200 کەسی تێدابووە.
هاوکات باسی لەوەشکردووە خێزانی کۆچبەرەکان هیچ هەواڵێکیان لێیانەوە نەبیستووە لەو کاتەوەی سەنگالیان بەجێهیشتووە.
هەر سێ بەلەمەکە کافۆنتینیان بەجێهێشتوە لە باشوری سێنیگال، کە نزیکەی ۱۷۰۰ کیلۆمەتر (۱۰۵۷ میل) لە تێرنیفێرەوە دوورە، کە یەکێکە لە دوورگەکانی کاناری.
دوورگەکانی کاناری لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ئەفریقا بوونەتە شوێنی سەرەکی ئەو کۆچبەرانەی کە هەوڵی گەیشتن بە ئیسپانیا دەدەن، ژمارەیەکی زۆر کەمتریش هەوڵدەدەن دەریای ناوەڕاست بپەڕنەوە بۆ ئیسپانیا هاوکات وەرزی هاوین زۆرترین هەوڵی کۆچکردن هەیە بەناو زەریای ئەتڵەسیدا .
بەپێی داتای رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوی ئیسپانی کامیندۆ فرۆنتێراس، ساڵی رابردوو لانیکەم دوو ھەزار و ٣٠٠ کۆچبەری نایاسایی لەکاتی ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە دوورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە.