ئەندۆنزیا دەستی بە سەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانیدا گرت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی دەریاوانی ئەندۆنزیا (باکامێلا) ، ئەمڕۆ رۆژی سێ شەممە رایگەیاند، دەستیان بە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرتووە کە گومان دەکرێت بە نایاسایی نەوت بگوازێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی روەیتەرز لەم بارەوە لە زمانی پۆلیسی دەریاوانی ئەندۆنزیاوە نووسیویەتی :" کەشتی ئارمان ١١٤، کە زیاتر لە ٢٧٢ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی پێ بووە، گومانی ئەوەی لە سەرە بە شێوەی نایاسایی نەوت بۆ وڵاتێکیتر دەگوازێتەوە".
پۆلیسی دەریاوانی ئەندۆنزیا هەوەها دەڵیت، لە کاتێکدا دەست بە سەر کەشتی نەوتهەڵگری ئارمان ١١٤ دا گیراوە کە ویستوویەتی نەوتەکە بگوازێتەوە بۆ کەشتییەکیتر بە ناوی " ستینووز" کە ئاڵای کامێرۆنی لە سەر بووە.
بابهتی پهیوهندیدار