لە نامەیەکدا پەنجەیەکی بڕاو بۆ سەرۆکی فەڕەنسا نێردراوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا ،نووکە پەنجەیەکی دەستی مرۆڤ لە نێو زەرفێکی نامەدا بۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا نێردراوە. 

داواکارانی گشتی فەڕەنسا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند لێکۆڵینەوەیەکیان دەستپێکردووە دوای دۆزینەوەی پەنجەیەکی بڕاو لە نامەیەکدا کە بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی نووسراوە.

گۆڤاری  ڤالێورس ئەکتێلس کە یەکەم  شوێن بوو هەواڵەکە بڵاوبکاتەوە ڕایگەیاند، نامەکە  لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەلایەن ئەو ستافەی بۆ ئیمانیۆل ماکرۆن کاردەکەن دۆزراوەتەوە و پۆلیسی لێئاگادار کراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند بڕوایان وایە نووکە پەنجەکە لە دەستی نێردەری نامەکە کرابێتەوە کە کەسێکی تووشبووی نەخۆشیی دەروونییە. میدیای فەرەنسی دەڵێت، کەسەکە دۆزراوەتەوە و چارەسەری پزیشکی پێدراوە. 

رۆژانە هەزار تاوەکو هەزار و 500 نامە و نامەی ئەلیکترۆنی بۆ ئیمانوێل ماکرۆن دەنێردرێن؛ هەموویان لە لایەن تیمێکی 70 کەسییەوە لە شوێنێکی دوور لە کۆشکی ئیلیزێ دەپشکنرێن پێش ئەوەی بگەیێنرێنە دەستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە. 

ئەم رووداوە دوای کوژرانی نائیلی تەمەن 17 ساڵانی بە رەچەڵەک جەزائیری لە ناوچەی نانتێری پاریس دێت بە دەستی پۆلیس کە بووە هۆی ناڕەزایەتیی تووند دژی پۆلیس و بۆ ماوەی یەک هەفتە گرژی لێکەوتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار