چین داوایەک ئاڕاستەی یەکێتی ئەوروپا دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە دەستپێکردنی هاوبەشییە ستراتیژییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و چین لە ساڵی ٢٠٠٣ بڕیار بوو، کە پەیوەندییەکان لە دەرەوەی بازرگانی و وەبەرهێنان بەرزتر بکەنەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بلۆکی ٢٧ وڵاتی چینی ڕاگەیەندراوە و بە “ڕکابەرێکی ئابووری” و “سیستماتیکی” ناویانبردووە، پەیوەندییە نزیکەکانی پەکین لەگەڵ مۆسکۆ دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، زیاتر بووەتە جێی باس.

بەپێی ئەو وتارەی لە پێگەی شەرق ئەڵئەوسەت بڵاوکراوەتەوە وانگ یـی،  وەزیری دەرەوەی چین دوێنێ، لە پەراوێزی کۆبوونەوە ناوچەییەکان لە جاکارتا بە بۆرێلی وتووە، کە پێویستە چین و یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییەکانیان بەهێز بکەن و متمانەی زیاتر بەیەک ببەخشن، هاوکارییەکانیان بەردەوامی پێبدەن، ئەو بلۆکە نابێت پەیوەندییەکانیان ‘لاواز’ بکات.

لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ بۆرێل، وانگ داوای لە هەردوولا کرد، کە خۆیان لە بەسیاسیکردنی پرسە ئابوورییەکان و بەکارهێنانی دەستەواژەی “مەترسی” بپارێزن و بە ناڕاستەوخۆ هەنگاو بۆ “جیابوونەوە” نەنێن.

وانگ وتی: هیچ بەرژەوەندییەک لە ململانێکانی نێوان چین و یەکێتی ئەوروپادا نییە.

سەبارەت بە ئۆکرانیا، وانگ وتی: چین پشتیوانی لە ژێرخانێکی ئەمنی ئەوروپی هاوسەنگ و کاریگەر و دەکات، هەروەها بەردەوامیش دەبێت لە پێشخستنی دانوستانەکان بۆ ئاشتی و سەقامگیری و ڕۆڵێکی بنیاتنەر دەگێڕێت لە هەوڵدان بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانەکە.

بۆرێل لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوانییەکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ڕۆڵی چین لە یارمەتیدانیاندا لە کۆتاییهێنان بە شەڕی دەستدرێژی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو و وانگ گفتوگۆیان لەسەر پاراستنی سەقامگیری و دۆخی ئێستا لە گەرووی تایوان کردووە.

 

سەرچاوە: شەرقولئەوەست.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار