پۆلیسی ئەخلاق لە ئێران دەستبەکار دەبێتەوە

ئیعتیماد: بەهۆی پۆلیسی ئەخلاقەوە تا ئێستا دۆخی ئێران ئاسایی نەبوەتەوە

پۆلیسی ئەخلاقی کۆماری ئیسلامی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەیەکی ئێران ئاشکرای دەکات پۆلیسی ئەخلاق دوای نزیکەی ساڵێک لە مەرگی ژینا ئەمینی دەستی بەکارەکانی کردوەتەوە بە شێوەیەکی بەرچاو لە شەقامەکان بڵاوەیان پێکراوە.

 

رۆژنامەی (ئیعتیماد) بڵاوی کردەوە؛ هێزەکانی سەر بە پۆلیسی ئەخلاق لە زۆربەی شەقامەکانی تارانی پایتەختی ئێران بەدی دەکرێن و بڵاوبونەوەی وێنەکانیشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتوەتەوە.

رۆژنامەکە نوسیویەتی دوبارە دەستبەکاربونەوەی ئەو پۆلیسە لە کاتێکدایە لە کاردانەوەی دەستگیرکردن و مەرگی ژینا ئەمینی نزیکەی هەشت مانگ ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندان رویدا و تا ئێستاش دۆخی وڵاتەکە ئاسایی نەبوەتەوە.

ئیعتیماد ئاماژەی بەوە کردوە کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران پێشتریش جەختی لەوە کردوەتەوە کە پۆلیسی ئەخلاق لە جیاتی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت پلان و بەرنامەی سەرپۆش و باڵاپۆشبونی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ بکات.

دەستبەکاربونەوەی پۆلیسی ئەخلاقی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە ژینا ئەمینی دوای دەستگیرکردنی لە لایەن یەکەیەکی ئەو پۆلیسە لە تاران رەوانەی نەخۆشخانە کرا و سێ رۆژ دوای بێهۆشبونی، ژینای تەمەن 22 ساڵ لە 16 ئەیلولی ساڵی 2022  گیانی لەدەستدا و ئەوەش ناڕەزایەتییی بەرفراوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار