ئەمریکا داوا لە رووسیا دەکات بەشداری لە رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە بکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمهریکا داوا لە رووسیا دەکات، بەشداری لە رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە بکات و رووسیاش رەتیدەکاتەوە.
نێردەی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، چیتر گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لە دەریای ڕەش ناکەن، ئەمەش دوا بڕیاری رووسیایە.
هەروەها کۆشکی سپی داوا لە رووسیا دەکات، لە بڕیارەکەی بۆ هەڵپەساردنی بەشداریکردنی لە رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی پاشگەز ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەڵپەساردنی بەشداری کردنی رووسیا لە رێککەوتنەکە، قەیرانی ئاسایشی خۆراک زیاتر دەکات و زیان بە ملیۆنان کەس دەگەینێت.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند، ڕوسیا گەرەنتی ئەمنیی خۆی بۆ باركردنی دانەوێڵە دەكشێنێتەوە و ڕێڕەوی مرۆیی لە دەریای ڕەش دادەخات
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەكە، لەلایەن ئەو باندانەی كە لەلایەن كیێڤەوە سەرپەرشتیدەكرێن، ڕێڕەوی سەلامەتی ڕوسیا بۆ هەناردەكردنی دانەوێڵەی ئۆكرانیا كراوەتە ئامانج، كەمتر لە 3%ی خۆراك بۆ وڵاتانی هەژار لە مامەڵەی دانەوێڵەدا رۆیشتوە، هەروەها زیاتر لە 70%ی بۆ وڵاتانی داهات بەرز بوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەوەشی ئاشكراكردوە، گرێبەستی دانەوێڵە بایەخی مرۆیی خۆی نەبوە و هیچ پاساوێكیش بۆئەو مەبەستە نیە، بەردەوامبونی لە بارودۆخی پەككەوتنی ڕاستەوخۆدا مانای خۆی لەدەستداوە و هەر لەبەر ئەم هۆكارەش ڕوسیا گەرەنتییە ئەمنییەكان لە ڕێڕەوی دەریای ڕەش دەكشێنێتەوە، لە دەریای ڕەشیش دەستپێشخەری دانەوێڵە لە 18ی تەمموزدا كارەكانی ڕادەگرێت.
هەروەها ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بێ بەشداریکردنی رووسیا، لە هەناردەی دانەوێڵە بەردەوام بێت.
پێشتریش راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمهریکا، باسی لهوهكردبوو، ماوهی رێككهوتننامهی ههناردهی دانهوێڵه كۆتایی دێت و رایگهیاند: "ناتوانم پێشبینی بكهم (سهرۆكی رووسیا) ڤلادیمیر پوتن چی دهكات. لهماوهی چهند مانگی رابردوودا ئاماژهی جۆراوجۆری دا، ئهگهری ههیه رووسیا له رێككهوتننامهكه بكشێتهوه یان درێژهی پێبدات".
نزیكەی ساڵێك لەمەوبەر روسیا و ئۆكرانیا له ئیسانبوڵ به چاودێری نهتهوهیهكگرتوهكان یاداشتێكی لێكتێگهیشتنیان واژۆكرد، كه ئامانج لێی ئاسانكردنی گهیشتنی دانهوێڵهی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕهكانی جیهان، بهبێ ئهوهی رێككهوتنهكه چارهسهری قهیرانی خۆراك بكات.