یاساکەی بەریتانیا دژی کۆچبەران کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانی بریتانیا پرۆژەیاسایەکی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لەبارەی کۆچی نایاسایی و پەنابەرانەوە پەسەندکرد و بەگوێرەی یاساکەش، کە تیایدا هەرکەسێک لەڕێگەی کەشتی و بەلەمەوە بگاتە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە، ڕاستەوخۆ دیپۆرتدەکرێتەوە.

پەسەندکردنی یاساکەی بریتانیا دژ بە کۆچبەران کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەنوێترین کاردانەوەشدا، ڤۆکەر تورک کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، فلیپۆ گراندی سەرۆکی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە.

یاساکە نیگەرانی رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و کۆچبەرانی لێکەوتووەوە و ئیدانەی دەکەن

لە ڤیدیۆ هاوبەشەکەدا هاتووە کە "ئەو یاسایەی بریتانیا رێگری لە پەناخوازان دەکات داواکاری بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی پێشکەش بکەن، هەروەها دەبێتە هۆی دروستکردنی هێزی نوێی دەستبەسەرکردن بەجۆرێک چاودێریی دادوەری لەسەری سنورداربێت".
 
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەم یاسایە ئەو چوارچێوە یاساییە لەناودەبات کە تاوەکو ئێستا خەڵکێکی زۆری پاراستوە و بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی، پەناخوازان دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە، لەکاتێکدا رێککەوتنی پەنابەرانی ساڵی 1951 بە راشکاوی دان بەوەدا دەنێت کە دەکرێت پەناخوازان ناچار بکرێن بەشێوەیەکی نایاسایی بچنە نێو وڵاتێکەوە".

پەرلەمانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە پڕۆژە یاسایەکی ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە تایبەتە بە کۆچبەران و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییە بۆ بەریتانیا، کە بەپێی یاساکە، ئەو کۆچبەرانەی بە قاچاخ پێ دەنێنە خاکی بەریتانیاوە مافی پەنابەرێتیان پێنادرێت.

بە پێی زانیاریەکان، بڕیارە پڕۆژەیاسای کۆچی نایاسایی دوای ئەوەی زۆرینەی دەنگی بەدەستهێنا رەوانەی پاشا چارلسی سێیەم دەکرێت بۆ پەسەندکردن و رەزامەندی شاهانەی بریتانیا، دواتریش دەخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی یاساکە، دەتوانرێت سەرجەم پەنابەران دیپۆرتی رواندا بکرێن یاخود بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، بەڵام لەبەرئەوەی بریتانیا جگە لە ڕواندا، گرێبەستێکی هاوشێوەی لەگەڵ هیچ وڵاتێکی تردا نییە، بۆیە کۆچبەرەکان رەوانەی رواندا دەکرێن.

بەپێی ئامارەکان، ساڵی رابردوو زیاتر لە ٤٥ ھەزار کۆچبەری نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەمساڵیش تاکو ئێستا نزیکەی ١٣ ھەزار کۆچبەر چوونەتە ئەو وڵاتە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار