ڕێژەی گیان لەدەستدانی منداڵان لەڕێگەی کۆچی نایاسایدا لەزیاد بووندایە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە :لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو منداڵانەی لە دەریای ناوەڕاستدا لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، دوو هێندە زیادیکردووە
بەپێی ئەو ئامارانی کە دەزگای لوتکە بڵاویکردۆتەوە ، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 دا 289 منداڵ لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بەرەو ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە.
ئەم ژمارەیە دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 تۆمارکراوە.
دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشداوە ،" ئەم ئامارەی شەش مانگی یەکەم زۆر زیاتر لە چاو ساڵانی ڕابردوو، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم ئامارە تەنها ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە تەرمەکانیان دۆزراوەتە ،چونکە زۆرێک لە کەشتی نوقمبووەکان لە دەریای ناوەڕاستدا بێسەرو شوێن بوویان هەیە ڕێژەیەکی زۆریشی منداڵن بۆیە تۆماریان ناکەن."
هەر بە پێی ئەو ئامارانەی دەزگاکە بڵاویکردۆتەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نزیکەی 11 هەزار و 600 منداڵ لە دەریای ناوەڕاست پەڕیونەتەوە. هەر بۆیە گیان لەدەستدانی منداڵان لەدەریای ناوەڕاستدا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادیکردووە .
هەر بەپێی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتوە:لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2023، سێ هەزار و 300 منداڵی دەریای ناوەراستیان بڕیوە، واتە 71%ی سەرجەم ئەو منداڵانەیەکە لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە دەگەنە ئەورووپا ئەم ژمارەیە سێ هێندەیە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.