وال ستریت جۆڕناڵ: چواردە بانکی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خرایە سەر

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی نیۆیۆرک بە گومانی سپیکردنەوەی پارە و ناردنی دۆلار بۆ ئێران گەمارۆیان خستۆتە سەر  ١٤  بانکی عێراقی.

بە پێی راپۆرتی وال ستریت جۆڕناڵ، مەبەست لەم گەمارۆ ئابوورییانە، ڕێگەگرتنە لە پارە سپیکردنەوەو گواستنەوەی دۆلاری ئەمریکا بۆ ئێران و هەندێ لە وڵاتانیتری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە گەمارۆیان لە سەرە.

رۆژنامەی واڵ ستریت جۆڕناڵ هەروەها نووسیویەتی:" ئەم گەمارۆ نوێیانە رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە  پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکادا، هەروەها" دەبێتە بە هۆی ئەوەی بەهای دینار دابەزێت و کاریگەری لە سەر ژیانی خەڵک ئەبێت."

ئەم گەمارۆیانە دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لەمەو پێش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕێگەی بە عێراق دا 2.5 میلیارد یۆرۆ قەرزی ئێران بداتەوە بە هۆی مامەڵەی گاز و کارەباوە کەوتبووە سەر عێراق.

بە هۆی هەوڵە بەردەوامەکانی ئێران بۆ دەستبەسەردا گرتنی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان لە کەنداو، جارێکیتر ئەمریکا سزای ئێران ئەدات وهەفتەی رابردوو پێنتاگۆن باسی لەوە کرد کە پاپۆڕی جەنگی و فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو دەنێرنە کەنداو بۆ ئەوەی بەر بەوە بگرن ئێران دەست بە سەر کەشتییەکاندا بگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار