سەردەشت زیاتر لە 700 تۆن سماق بەرهەم دێت

سەردەشت بوەتە جەمسەری سماقی ناوچەکە

کۆکردنەوەی هەرەوەزیی سماق لە سەردەشت

10 مانگ لەمەوپێش



سەردەشت زۆرترین سماق بەرهەم دەهێنیت و بەرپرسێکیش دەڵێت ئەو شارە جەمسەری سماقی ناوچەکەیە چونکە هیچ دەرمانێکی کیمیایی تێدا بەکارناهێنرێت و خۆڕسکە.

ئەحمەد عەلی پور، بەڕێوبەری کشتوکاڵی شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ دوو هەزار و 800 دۆنم زەوی درەختی سماقی تێدایە و بەرهەمەکەشی دەگاتە زیاتر لە 700 تۆن.

عەلی پور وتویەتی: زیاتر لە 90%ی سماقی سەردەشت رەوانەی دەرە دەکرێت و بەهۆی سروشتیبونی ئەو سماقەوە خواستی زۆری لەسەرە و بە گشتی ناوچەکە بوەتە یەکەم بەرهەمهێنی سماق لە پارێزگای ورمێ و ناوچەکەش.

سماقی سەردەشت تام و بۆنی سروشتییە و دارەکەشی بە شێوەیەکی خۆڕسک لە ناوچە سەختەکان دەڕوێت و ئەوەش بوەتە هۆی بەناوبانگبونی.

شاری سەردەشت خاوەنی سروشتێکی سەوز و 320 هەزار لە روبەرەکەی دارستانە و باخە و خاوەنی بەربومێکی زۆری ترێ و گوێز، بنێشت ، هەنجیر و چەند جۆرێکی دیکەی میوەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار