لە رێگەی سەپاندنی سزا بەسەر 14 بانکدا؛نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕێگری لە 14 بانکی عێراقی کردوە مامەڵەی دۆلار بکەن، ئەوەش وایکرد بەهای دینار جارێکی دیکە داببەزێت و 100 گەیشتە 151هەزار و 500 دینار.
لە ڕاپۆرتەکەی ئەو رۆژنامە ئەمریکیەدا هاتوە، قەدەغەکردنەکە کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدڕاڵی نیویۆرکەوە سەپێنراوە، بەشێکە لە سەرکوتکردنی وەرگرتنی دراوی ئەمریکی بۆ ئێران.
رۆژنامەی واڵ ستریت جۆڕناڵ هەروەها نووسیویەتی:" ئەم گەمارۆ نوێیانە رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکادا، هەروەها" دەبێتە بە هۆی ئەوەی بەهای دینار دابەزێت و کاریگەری لە سەر ژیانی خەڵک ئەبێت."
ئەم گەمارۆیانە دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لەمەو پێش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕێگەی بە عێراق دا 2.5 میلیارد یۆرۆ قەرزی ئێران بداتەوە بە هۆی مامەڵەی گاز و کارەباوە کەوتبووە سەر عێراق.
رۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە نوسیویەتی، "ئێمە هۆکارێکی بەهێزمان هەیە بۆ ئەوەی گومان بکەین کە لانیکەم بەشێک لەو پارە سپیکراوانە لە کۆتاییدا دەتوانن سود بە کەسانی دیاریکراو یان ئەو کەسانە بگەیەنن کە دەتوانرێت دەستنیشان بکرێن، بێگومان سزاکان لە عێراقدا پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە".
ئەوەشخراوەتەڕو، لەنێو ئەو بانکانەی لە لیستی قەدەغەکردنی ئەمریکادان هەریەکە لە (مصرف المستشار الإسلامي للاستثمار والتمويل، مصرف القرطاس الاسلامي للاستثمار والتمويل، مصرف الطيف الاسلامي، مصرف إيلاف الاسلامي، مصرف اربيل للاستثمار والتمويل، المصرف الاسلامي الدولي، مصرف عبر العراق، مصرف الموصل للتنمية والاستثمار، مصرف الراجح الاسلامي، مصرف سومر التجاري، مصرف الثقة الدولي الاسلامي، مصرف أور الإسلامي، مصرف العالم الإسلامي للاستثمار والتمويل، مصرف زين العراق الاسلامي للاستثمار والتمويل) هەن.
لە گەڵ ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 232 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە ،لە ئێستادا نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونە .