ناسا: تەممووزی ئەمساڵ گەرمترینی مێژوو دەبێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پسپۆڕانی کەشوهەوا لە ئاژانسی ناسا دەڵێن، پێدەچێت مانگی تەممووزی ئەمساڵ گەرمترینی مێژوو بێت، ئەوە لەکاتێکدایە کە پسپۆڕان مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیان بە گەرمترین مانگی حوزەیران لە مێژووی تۆمارکراوی پلەی گەرما داناوە.

گافین شمیدت، زانای بواری کەشناسی لە ئاژانسی ناسا لەدیدارێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە لەبەردەم گۆڕانکاریەکی بێ وێنەی کەشوهەواداین لەسەرتاسەری جیهان، بەجۆرێک بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەمریکاو چین و ئەوروپادا ژمارەی پێوانەییان تێپەڕاندوە و بەشێکی ئەم گۆڕانکارییەش پەیوەندی بەدیاردەی نینۆوە هەیە.

شمیدت پێشبینی دەکات ئەم شەپۆلە گەرمایەی کە هەیە بەردەوام بێت ئەویش بەهۆی دەردانی غازە گەرمەکان بۆ بەرگەهەوا و پێشدەچێت ساڵی ٢٠٢٤ گەرمتربێت.

پسپۆڕانی بواری کەشوهەوا لە ناسا ئاماژەیان بەوە کرد، ساڵی 2023 دەبێتە گەرمترین ساڵ لە مێژووی تۆمارکراودا و هۆشداریشیاندا لەوەی کە ساڵی داهاتوو لە ئەمساڵ گەرمتر دەبێت. 

بەگوێرەی ناسا، لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەردەوام بەرزبووەتەوە، هۆشداریش لە گەرمبوونی زیاتری زەوی دەدەن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار