حەوت ژینگەپارێزی مەریوانی، لە کاتی ئاگرکوژاندنەوەدا برینداربوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەریوانەوە ، دوانیوەڕۆی هەینی ٢١ی تەمووز، ٧ ژینگەپارێزی شاری مەریوان لە نزیک بە کانی میران،  بە شێوەی خۆبەخشانە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بوون ،بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان.

ناسنامەی ئەو ٧ کەسەی کە بریندار بوون بۆ هاوڵاتی روون بۆتەوە کە بریتین لە: بەرزان پیرۆزی، کوڕی عەلی، مادێح خۆشنەواز کوڕی تۆفێق، ئارام کەیوان کوڕی رەحمان، بورهان مەکی کوڕی فایەق، سەیوان نیک پەی کوڕی محەممەد،هەروەها  ئەمیر وجەلیل کە خەڵکی گوندی پیرسەفان.

بە پێی کۆمەڵێک ڤیدیۆ کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، ژینگەپارێزەکانی شاری مەریوان و دەورووبەی، لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا  لە ٥ قۆڵەوە، خەریکی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوانن  کە گومان دەکرێت لە لایەن سپای پاسداران و کەسانی نزیک بەوانەوە ئاگرەکە کرابێتەوە

پێنج ساڵ لەمەو پێش و رۆژی ٢٥ی ئابی ٢٠١٨، چوار ژینگەپارێزی مەریوان بە ناوەکانی " شەریف باجوەر"، " ئومید کۆنەپۆشی"، " محەممەد پژووهی" و " رەحمەت حەکیمی نیا" لە کاتی ئاگرکواژندنەوەدا گیانیان لە دەستدا و خەڵکی مەریوان و ناوچەکە کوژرانی ئەم ژینگەپارێزانە و بەتایبەت شەریف باجووەر و ئومێد کۆنەپۆشی بە پلان داڕێژراو دەزانن .

هەموو ساڵێک رووبەڕێکی زۆر لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت مەریوان دەسووتێندرێن و ژینگەپارێزان و خەڵکی ئەو ناوچەیە سووتاندنی ئەو دارستانانە بە ئەنقەست دەزانن.

وێنەو ناوی ئەو حەوت هاوڵاتییە: 

ناسنامەی ئەو ٧ کەسەی کە بریندار بوون بۆ هاوڵاتی روون بۆتەوە کە بریتین لە:

بەرزان پیرۆزی، کوڕی عەلی، مادێح خۆشنەواز کوڕی تۆفێق، ئارام کەیوان کوڕی رەحمان، بورهان مەکی کوڕی فایەق، سەیوان نیک پەی کوڕی محەممەد،هەروەها  ئەمیر وجەلیل کە خەڵکی گوندی پیرسەفان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار