دوو هاوڵاتی کورد لە لایەن گروپە توندڕەوەکانەوە لە سنە کوژران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردۆتەوە، کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا دوو هاوڵاتی  لەژێر ناوی "ئیرتداد و کفر" هێرشیان کراوەتە سەر و کوژراون.

وەک لە بڵاوکراوەکەی هەنگاودا هاتووە، رۆژی سێ شەممە ٢٥ی تەمووز، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناو "فارۆق رەشیدی" تەمەن ٣٥ ساڵ،  و دانیشتووی گەڕەکی حەماڵئاوا، لە لایەن ئەو گروپانەوە هێرشکراوەتەسەری و کوژراوە.

 بە پێی سەرچاوەکانی هەنگاو، ناوبراو خێزاندار بووەو مناڵێکی تەمەن ٦ ساڵانی هەیە.

هەر لەم پەیوەندەدا، رۆژی پێنج شەممە ٢٠ی تەمووز، کەریم قەوامی خەڵکی شاری سنە بەهەمان شێوە کوژراوەو برای ناوبراو بە ناوی خالید قەوامی بە خەستی بریندار بووەو لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

 جێگای ئاماژەیە کەهێزە حکوومەتیی و ئەمنییەکان بە هیچ شێوەیەک دەستتێوەردانیان نەکردوو.

هەنگاو ئاماژە بەوە دەدات :"لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، گرووپە توندڕەوەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای کەناڵی ئینستاگرامی و تێلێگرامییەوە ڕاستەوخۆ  هەڕەشەی کوشتن لە هاووڵاتییان دەکەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار