پارێزگاری بانکی ناوەندی: بەرزبونەوەی بەهای دۆلار کاتییە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەبارەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت، بەرزبونەوەی بەهای دۆلار کاتییە.

 پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەسەر نرخی ئیستای دۆلار بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، کۆمەڵێك ڕێکار بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار گیراونەتەبەرو هیچ ئاماژەیەك نییە بۆسزاندانی بانکی دیکە و پێداچونەوە بۆ کاری ئەو بانکانە دەکەین کە سزادراون.

وتیشی، نرخی ئێستای دۆلار کاتییە و دادەبەزێت دوای جێبەجێکردنی ڕێکارە نوێکان.

پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەوەشی ڕونکردەوە ،ئەو بڕە دۆلارەی ڕۆژانە بانک لە پەنجەرەکانەوە دەیفرۆشێت، ئەوە خستنەڕوی دۆلار نییە، بەڵکو ئەو بڕەیە کە داواکراوە لەڕێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی بانکەوە بۆ ئەوەی بەو کەسانە یاخود بانک و لایەنانە بفرۆشێت.

هاوکات بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 157 هەزار دینار، ئەمەش بۆ سزادانی چەند بانکێکی عێراق دەگەڕێتەوە لەلایەن ئەمریکاوە.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار