ئه‌و عێراقیەی قورئانی سوتاند، ڕه‌نگه‌ سوید مافی په‌نابه‌ری لێ بسەنێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ده‌زگای كۆچی سوید دووباره‌ ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌ كردۆته‌وه‌‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌لایه‌ن سه‌لوان مۆمیكا ئه‌و په‌نابه‌ره‌‌ به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه‌ی كه‌ له‌ شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ كۆپییه‌كی قورئانی سوتاند.

ماڵپه‌ڕی (نیته‌ری داگ)ی سویدی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ده‌زگای كۆچ بڵاوی كردۆته‌وه‌‌: زانیاری و به‌ڵگه‌ی نوێیان له‌سه‌ر هه‌وڵی ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌لایه‌ن سه‌لوان مۆمیكاوه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌هۆی بوونی به‌ڵگه‌وه‌ ناچارن دووباره‌ چاوخشانه‌وه‌ به‌ دۆسییه‌ی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ بكرێته‌وه‌.

سه‌لوان مۆمیكا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك لەمەوبەر دوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له‌ وڵاتی سوید، به‌ چه‌قۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌ هاوڕێیه‌كی كردووە كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ژوورێكدا ده‌مانه‌وه‌ وەک ئەو ماڵپەڕە باسیدەکات.

ئه‌و كات هاوڕێكه‌ی سكاڵای تۆمار كردبوو، به‌ڵام سه‌لوان تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌تكردبووه‌وه‌، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ش، دادگه‌ ته‌نیا سزای 80 كاتژمێر كاركردنی به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش به‌سه‌ر سه‌لوان سه‌پاندبوو.

به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌زگای كۆچ جه‌ختیشی كردۆتەوە ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا سه‌لوان مۆمیكا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی داوه‌، ئه‌وا سزایه‌كی توند ده‌درێت، ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌ و په‌نابه‌ری لێ بسەنرێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار