تۆنی بلێر: بەریتانیا لە داهاتودا دەچێتەوە ناو یەکێتی ئەوروپا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشوتری بەریتانیا رایگەیاند، بەریتانیا لە داهاتودا دەچێتەوە ناو یەکێتی ئەوروپا، چونکە ڕاپرسییەکی نوێ دەریخست کە پشتیوانی بۆ دوبارە ئەندامبونەوە لە یەکێتی ئەوروپا لە بەرزترین ئاستی پێنج ساڵی ڕابردوودا بووە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای دێڵتاپۆل ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە کە نیشانی دەدات پاڵپشتییەکانیان بۆ دوبارە ئەندامبونەوە لە یەکێتی ئەوروپا زیادیانکردوە، لە دوایین ڕاپرسیی دەرکەوتووە کە 56%ی خەڵک دەنگ دەدەن بۆئەوەی دوبارە بەشداری بکەنەوە ئەگەر ڕیفراندۆمی دووەم ئەنجام بدرێت.
نزیکەی 38%ی هاوڵاتیان ڕایانگەیاندوە، دەنگ دەدەن بۆ مانەوە لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش بە ڕێژەی سێ خاڵ کەمیکردوە.
لە میانی چاوپێکەوتنێکدا تۆنی بلێر سەبارەت بە پرسیاری ئایا هیچ ئاسۆیەکی واقیعی دەبینێت کە بریتانیا بگەڕێتەوە ناو یەکێتی ئەوروپا یان پەیوەندی بە یەکێتی گومرگی یان تاک بازاڕییەوە بکات، لەوەڵامدا وتویەتی، من باوەڕم وایە لە شوێنێکدا نەوەی داهاتوو بریتانیا دەباتەوە ناو ئەوروپا، دەبێت سەیری ئەوە بکەیت کە چی ڕویداوە".