پوتین: ئەندام بوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ ھەڕەشەیەکی سەرەکییە بۆ سەر ئاسایشی رووسیا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوە کرد دوای دابەشبوونی یەکێتیی سۆڤیەت ئۆکرانیا  وەک "دەوڵەتێکی سەربەخۆ" ناسێندراوە، لەبەرئەوە هەوڵدان بۆ بەئەندام بوونی ئەم وڵاتە بۆ ناو ناتۆ، هەڕەشەی سەرەکيیە بۆ سەر ئاسایشی رووسیا.

لە چوارچێوەی لووتکەی رووسیا-ئەفریقا کە لە سانت پیتەرسبۆرگ بەڕێوەدەچێت، پوتین کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەفریقا لەبارەی ئۆکرانیاوە ئەنجام دا.

لەو بەشەی کۆبوونەوەکە کە بەرووی راگەیاندندا کراوە بوو، پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە شیکاریان بۆ ئەو پێشنیارانە کردووە کە سەرکۆماری باشووری ئەفریقا، کیریل رامافۆسا مانگی حوزەیران لەبارەی ئۆکرانیا خستیەڕوو.

سەرۆکی رووسیا، ئەوەیشی خستەڕوو کێشەی ئۆکرانیا لەلایەن هەندێک هێزەوە وروژێنراوە کە ساڵانێکی زۆرە لە رۆژئاوا خۆیان بۆ جەنگی دژ بە رووسیا ئامادە دەکەن و گوتی: "هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی ئۆکرانیا  بکەنە ئامڕازێک بەمەبەستی تێکدانی بنەما ئەمنییەکانی رووسیا، زیانگەیاندن بە پێگەی رووسیا لە جیهان و تێکدانی سەقامگیری دەوڵەتەکەمانە. ئەمە کێشەی یەکەمە".

هاوکات سەرۆکی روسیا لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی پەیوەستن بە پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، ھەنگاوەکانیان پێچەوانەی نییە، چونکە تەئکید لەسەر رێزگرتن لە وڵاتانی تر دەکات و ئەوانیش ھەر ئەوەیان کردوە، دووپاتیشی کردەوە، کە نابێت پەنا بۆ پێودانگی دژ بە یەک و سزای تاکلایەنە لەسەر حسابی ئەوانی تر ببرێت.

لە دوای ھێرشە وێرانکەرەکانی ئەم دواییەی رووسیا بۆسەر خاکی ئۆکراین، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رەخنەی توند ئاراستەی رووسیا کرا و داوای راگرتنی ھێرشەکانی کرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار