وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردن درێژکرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ پێدانی کاتی زیاتر بە لایەنە سیاسیەکان وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزکان تاوەکو 6ی (ئاب/8) درێژکرایەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئەمڕۆ وادەی تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی دێت و بڕیاردراوە وادەکە درێژبکرێتەوە.

تا ئێستا نزیکەی 280 حزبی سیاسی و 24 هاوپەیمانێتی ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تۆمارکردوە کە 15 هاوپەیمانێتییان نوێن.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بڕیارە رۆژی، 18-12-2023 لە هەموو پارێزگاکانی عێراق جگە لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بکرێت. 

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ یەکەمجار لە ساڵى 2005ـەوە لە کەرکووک دەکرێت بەڵام تا ئێستە هیچ هاوپەیمانییەکی کوردستانی پێکنەهێنراوە

. دوایین هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق کرابێت لە ساڵى 2013 بوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار