ڕووسیا: هیچ ئەگەرێکی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراین نابینرێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژى سەرۆکایەتى ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ هۆکارێک نییە بۆ گفتوگۆکردنى ئاشتى لەگەڵ ئۆکراین، دەشڵێت، هێزەکانی ئۆکراین لە هێرشەکانیان بەو شێوەیە سەرکەوتوو نەبوون، کە پلانیان بۆ دانابوو لە هەمانکاتیشدا سەرجەم هاوکارییە سەربازییەکانى ناتۆ لە ئۆکراین لەناو دەچن .
وتەبێژى سەرۆکایەتى ڕووسیا ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا هیچ هۆکارێک نییە بۆ گفتوگۆکردنى ئاشتى لەگەڵ ئۆکراین پێویستە بزانین ئامانجی گفتوگۆکانی داهاتوو لە سعودیە لەبارەی شەڕی ئۆکراینەوە چییە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتەبێژى سەرۆکایەتى ڕووسیا ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکانی ئۆکراین لە هێرشەکانیان بەو شێوەیە سەرکەوتوو نەبوون، کە پلانیان بۆ دانابوو لە هەمانکاتیشدا سەرجەم هاوکارییە سەربازییەکانى ناتۆ لە ئۆکراین لەناو دەچن
باسی لەوەشکردووە، وەک ڕووسیا بە وردی چاودێری گفتوگۆکانی نێوان وڵاتان بەتایبەت سعوودییە دەکەن لەگەڵ ئۆکرانین.
جێگەى ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستی پێکردووە و نزیکەى دوو ساڵە جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێکى زۆرى خاکى ئۆکراین لەلایەن سوپاى ڕووسیاوە دەستی بەسەرداگیراوە.