چین: ئەمریكا دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی وڵاتەكەمان دەكات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تان كەفێی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند، پێشكەشكردنی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ تایوان دەستوەردانێكی ئاشكران لە كاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان.

ڕاشیگەیاند، ئەمریكا بە پێشكەشكردنی هاوكاری سەربازی بۆ تایوان، بە ئاشكرا دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی چین دەكات و زیانێكی گەورە بە سەروەری و بەرژەوەندییە ئەمنییەكانی چین دەگەیەنێت و ئارامی و سەقامگیری لە گەروی تایوان دەخاتە مەترسییەوە، ئێمە دژی ئەمەین و پێویستە رێز لەیەكگرتویی خاكی چین بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی تایوان هێڵێكی سورە لە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و چین كە ناتوانرێت تێپەڕێنرێت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وتیشی، "داوا لە ئەمریكا دەكەین هەمو جۆرە هاوكارییەكی سەربازی لەگەڵ تایوان ڕابگرێت و بەردەوامیی لە ڕێگای هەڵە و مەترسیدار ڕابگرێت".

ئەوەشی دوپاتکردەوە کە سوپای چین لە نزیكەوە بەدواداچون بۆ دۆخی تایوان دەكات .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار