تەنها لە مانگی تەمووزدا ٢٢٥ کەس لە ئێران دەستبەسەر کراون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، لە مانگی تەمووزدا لانیکەم ٢٢٥ کەس لە ئێران لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.

لەم ژمارەیە ١٣١ کەسیان کردن کە دەکاتە لە سەدا ٥٨ (٥٨٪) دەستبەسەرکراوەکان. ١٩ کەسیان بەلووچە . لە کۆی دەستبەسەرکراوەکان ٢٩ کەسیان ژن و ٧ کەسیان مناڵن. ١١ کەسیان سەر بە کەمایەتی ئایینی بەهاییەکانن کە لە ئێران بەردەوام لە ژێر چاودێریدان و ئاینێکی قەدەغەیە.

لە مانگی ٦ی زایینی، ١٦٨ کەس لە ئێران دەستبەسەر کران  و زۆربەی زۆری دەستبەسەرکراوانی مانگی ٦ هەر کورد و بەلووچ بوون.

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردێکی سەقز  و دەستپێکی شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، گوشاری لایەنە ئەمنییەکان بۆ سەر خەڵک زیاتر بۆتەوە. دەسەڵات دەیەوێت بەر بە هەرچەشنە ناڕەزایەتییەک بگرێت و بۆ دەستیکردووە بە گرتن و زیندانی کردنی بەکۆمەڵی خەڵک.

ژینا ئەمینی رۆژی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە شاری تاران دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەهۆی ئەوەی لە لایەن پۆلیس ئەخلاقی کۆماری ئیسلامییەوە لێیدرابوو، گیانی لە دەستدا و مەرگی ژینا ئەمینی شۆڕشی (ژینا)ی لێکەوتەوە کە چەند مانگ لە ئێران بەردەوام بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار