سەندەی تایمز: بەریتانیا سوپای پاسداران بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئەمنیەتی خۆی ئەزانێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رۆژنامەی ساندەی تایمز، لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، سوەیلا براڤێرمەن، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، سوپای پاسدران بە " گەرەترین هەڕەشە" لەسەر وڵاتەکەی ئەبینێت.
لەم راپۆرتەدا کە ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە سوەیلا براڤێرمەنەوە بڵاویکردۆتەوە دەڵێت :" وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەوە دەترسێت سوپای پاسداران پەرە بە چالاکییەکانی بدات و سیخوڕە ئێرانییەکان خەریکی بەکارهێنانی تاقم و دەستە تێکدەر و خراپکارەکانن بۆ هێرش بۆ سەر نەیاری کۆماری ئیسلامی.
ئەم سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ببرێت بە سەندەی تایمزی وتووە:" هەڕەشەکانی ئێران زیاتر لە هەرکاتێک ئێمەی نیگەران کردووە. کێشەیەکی گەورەیە لەبەر ئەوەی ئەوان خەریکن هێرشبەرانەتر هەڵسووکەوەت ئەکەن و ویستی زیاتریان هەیە."
چەند مانگ لەوە پێش پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانیا رایگەیاند کە ١٥ پلانی تێکدەرانەی تێک شکاندووە کە سەرچاوەکەیان لە ئێرانەوە بووەو ئێران پلانەکەی داڕشتووە.
