تۆمەتباری کوشتنی روداوەکەی پیرەمەگرون دەستگیرکرا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ ئەندامی یەک خێزان لەلایەن ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیرکراوە.
لە راگەیاندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری روداوی کوشتنی سێ هاوڵاتی یەک خانەوادە و بریندارکردنی دوو کەسی دیکەی دەستگیرکرد."
بەپێێ وتەی بەکر عەبدولکەریم، بەرێوبەری ناحیەی پیرەمەگرون، تۆمەتبارەکە لە نزیک گوندێکی ناحیەی پیرەمەگرون دەستگیرکراوە و رادەستی پۆلیس دەکرێت تا ئەوەی بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە کەسێک بە چەک سێ ئەندامی یەک خێزانی لە ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە قەزای دوکان کوشت. ئەو کەسانەی لە روداوەکەدا کوژران دوو برا و کوڕی یەکێک لە براکان بوون.
بابهتی پهیوهندیدار