تورکیا: شەش سەربازمان لە هێرشێکی پەکەکەدا کوژران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند شەش سەربازیان لە هێرشێکی پەکەکەدا کوژراون لە ناوچەی زاپ کە تێێدا ئۆپەراسیۆنی چنگ-قوفڵ بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتەری فەرمی خۆی لە رۆژی پێنجشەممە 10ی ئابی 2023  کوژرانی پێنج سەربازی راگەیاند و ئەمڕۆش هەیینی کوژرانی سەربازیكی تری راگەیاند کە لە ناوچەی زاپ لە هێرشێکی پەکەکەدا کوژراون.

لەکاتێکدا تورکیا تەنها کوژرانی ئەم شەش سەربازەی راگەیاندووە، بەڵام پەکەکە بڵاویکردەوە کە 32 سەربازی تورکیا بەدەستی گەریلاکانی پەکەکە کوژراون و حەوتی تریش بریندارکراون لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار