لە دوای ٤٧ ساڵ رووسیا دەگەڕێتەوە سەر مانگ و بەدوای ئاودا دەگەڕێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای 47 ساڵ لە هەڵدانی دواین کەشتیی ئاسمانی بۆ سەر مانگ، رووسیا کەشتیی لونا 25ی بە مووشەکی پێشکەوتووی سۆیوز 2 بۆ نیشتنەوە لەسەر مانگ هەڵدا.

بڕیارە تاوەکو 16ی ئەم مانگە کەشتییەکەی رۆسکۆزمۆس، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی رووسیا بگاتە خولگەی مانگ. دوای مانەوەی 5 بۆ 7 رۆژ لە خولگەی مانگ، لە 21 یان 23ی ئاب لەسەر مانگ دەنیشێتەوە.

 ئامانجی سەرەکیی ناردنی کەشتییەکە، نیشتنەوەیەتی لە جەمسەری باشووری مانگ و دۆزینەوەی ئاوە تێیدا. ئەمەش دوای ئەوەی ناسا لە 2020 بوونی ئاوی لەو جەمسەرە پشتڕاستکردەوە.

 رکابەریی نێوان چین و ئەمریکا لە دۆزینەوەی ئاوی سەر مانگ زیاتر دیارە بەڵام ئەمە هەموو بابەتەکە نییە. ئامانجەکە رکابەریی سیاسییە لە نێوان وڵاتانی زلهێزی و وڵاتانی دیکە کە دەیانەوێت ناسناوی 'زلهێزی بۆشایی ئاسمان' وەرگرن؛ لەوانە رووسیا، هیندستان و ژاپۆن".

 کەشتییەکەی رۆسکۆزمۆس 1.8 تۆنە و 31 کیلۆگرام کەرەستەی زانستی تێدایە. ئەگەر ناردنەکە بە گوێرەی پلان بڕوات، کەشتییەکە یەک ساڵ لەسەر مانگ دەمێنێتەوە. دڕێڵێکیش کە توانای کونکردنی 41 سانتیمەتر قووڵی هەیە، نموونەی بەرد و خۆڵی سەر مانگ دەگەڕێنێتەوە سەر زەوی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار