ئۆكرانیا چهند ناوچهیهكی وڵاتهكهی كۆنتڕۆڵ كردهوه
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بهرپرسانی سهربازی ئۆکرانیا رایانگهیاند، هێزهکانی کیێڤ لهبهرهی باشور ێێشڕهویان کردوه و ههندێک له خاکی داگیرکراویان کۆنتڕۆڵکردوهتهوه.
ئەلیکساندەر تارنافسی، فەرماندەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە باشوور پەیامێکی لەبارەی پێشڕەوی هێزەکانیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆمەڵێک ناوچە و گوندیان لە سنوورەکانی باشوور و بەتایبەتی زاپۆریژیا کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی رووسیا لە سنوورەکانی باشوور تا ئەوکاتەی سەرجەم خاکەکەیانیان لێ پاکدەکەنەوە.
لایخۆیهوه ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزهکانیان سهرکهوتنیان له دو ناوچەی زاپۆریژیا بەدەستهێناوە"، بهڵام پەیامنێری جهنگی ئاژانسی ڕۆیتەرز نەیتوانیوه راستی ڕاپۆرتەکە پشتڕاست بکاتەوە.
هاوکات ئەلیکساندەر تارنافسی باسی لەوەشکردووە، رووسیا لە رێگەی 36 مووشەکەوە بارەگاکانی هێزەکانی ئۆکرانیای لە باشوور و ناوچەیەکی نیشتەجێبوون بۆردومانکردووە، بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستداو و ژمارەیەک کەسی دیکەی مەدەنی برینداربوون.