سودانی: پێویستمان بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لە میانی کۆبونەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازیدا ڕایگەیاندوە، وڵاتەکەی پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە.

سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانى سەربازیی عێراق کۆبووەوە کە بەشدارییان لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگاى نەینەوا لە دەستى چەکدارانى داعش کردبوو. 

بەگوێرەى راگەیێندراوێکی نووسینگەى رۆژنامەوانی سودانی، لەو کۆبوونەیەدا رایگەیاندووە، عێراق پێویستى بە هێزى شەڕکەری بیانی نەماوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیشتوونەتە ئاستێکى پێشکەوتووى گفتوگۆ لەبارەى شێوازى پەیوەندى و هاریکاری داهاتوو لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 

لە درێژەی قسەکانیدا سودانی ئاماژەی بەوەکردوە، هێزە چەکدرارەکان پێویستە پابەندی دەستور و یاسابن لە چوارچێوەی بەرەوپێشچون و سەپاندنی ئاسایش و ئاشتی و پارێزگاریکردن لە ژیانی ڕۆڵەکانی وڵات.

لە حوزەیرانی 2014 چەکدارانى داعش شارى موسڵیان کۆنترۆڵکرد و دواتریش بەشێکی پارێزگاکانی سەڵاحەدین، کەرکووک و دیالە و ئەنبار، عێراق توانی  لە ساڵى 2017، سەرکەوتن بەسەر ئەو رێکخراوەدا رابگەیێنێت و تا ئێستاش ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوامە بۆ لەناو بردنی پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار