ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداری دەدەن لە ئەگەری ڕودانی هێرشی تیرۆریستی لە سوید

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەریتانیا و ئەمریکا ئەو هاوڵاتییانەیان ئاگادار کردەوە کە گەشت دەکەن بۆ سوید لە ئەگەری  بوونی هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕێنماییەکی نوێیدا بۆ گەشتکردن ڕایگەیاند ،هێزە ئەمنییەکانی سوید توانیویانە چەندین هەوڵی تیرۆرستی پوچەڵبکەنەوە و چەندین کەسیش دەستگیربکەن، هەربۆیە بەریتانیا داوای لە هاوڵاتییانی کرد ئاگادار بن لە کاتی گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پێویستە لەم کاتەدا وریابن، تیرۆریستان ئەگەری زۆریان هەیە هەوڵ بدەن هێرشی تیرۆرستی لە سوید ئەنجام بدەن" بە تایبەت لەو شوێنانەی کە بیانییەکان و گەشتیاران سەردانیان دەکەن."

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سوید هێنریک لاندهۆڵم لە بەیاننامەیەکدا دانی بە بە گۆڕانکارییەکانی ڕێنماییەکانی گەشتکردنی بەڕیتانیادا نا، دووپاتی کردەوە کە هەڕەشەکان بۆ سەر سوید زیادیان کردووە دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو چەند جارێک لەو وڵاتە قورئان سوتێنرا.

وتیشی، هێرشەکەی باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق لە 19 ی مانگی حەوتدا و هەوڵی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەیان لە لوبنان لە 9 ی مانگی هەشتدا و هەروەها تەقەکردن لە کارمەندێکی کونسوڵخانەی سوید لە تورکیا بۆتە جێی نیگەرانیمان و هۆی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان.

هاوکات  حکومەتی ئەمەریکاش هۆشداری داوەتە هاوڵاتیانی کە گەشت بۆ ئەو وڵآتە دەکەن ئاگاداربن لە ئەگەری ڕودانی هێرشی تیرۆریستی لە سوید.

هەموو ئەمانە دوای ئەوەهات کەپەنابەرێکی عێراقی لە سوید بە ناوی سەلوان مۆمیکای تەمەن 37 ساڵ لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید  قورئانی سوتاند کە ئەمەش کاردانەوەیەکی جیهانی لێکەوتەوە و موسوڵمانان بێزاری خۆیان لەو کارە دەربڕی، بەڵام ئەو کارەی پەنابەرە بە رەگەز عێراقییەکە کێشەیەکی گەورەی بۆ سوید دروست کردووە هەر لە  بە ئەندام بوونی  لە رێکخراوی ناتۆ بۆ" زیادبونی کردەوەی تیرۆرستی"بە گوێرەی تۆڕە هەواڵییەکانی ئەو وڵاتە .

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار