نزیکەی 30 کەس بەهۆی تەقینەوەک لە روسیا گیانیان لەدەستدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی غاز لە باشوری روسیا رویدا و بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 60 کەسیش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە وێستەگەیەکی غاز لە هەرێمی داغستانی روسیا رویدا و بەهۆی روداوەکەوە تا ئێستا 27 کەس گیانیان لەدەستداوە و 66 کەسی تریش بریندارن.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لە ناوەندێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل لە نزیک وێستگەی غازەکە رویداوە و بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگر لە وێستگەی غازەکە بەربووەوە و بووەتە هۆی رودانی کارەساتەکە.

بەپێی زانیارییەکان، لەو 66 کەسەی بریندارن 10 کەسیان دۆخی تەندروستیان جێگیر نییە و 13 برینداریس منداڵن. هاوکات ئاگرەکە سێ کاتژمێر و نیوی ویستووە تا لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کوژاوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار