هۆشداری دەدرێت لە چوونی رۆژنامەنوسانی ئەڵمانیا بۆ تورکیا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی پەرلەمانتاریكی ئەڵمانی بە رەگەز کورد لە سەرەتایی ئەم مانگەوە لە تورکیا دەستگیرکرا، سەندیکای رۆژنامەنوسانی ئەڵمانیا هۆشداری بە رۆژنامەنوسان دەدات کە سەردانی تورکیا نەکەن.

چەند رۆژێک لەمەوبەر گۆکەی ئاکبوڵوت، پەرلەمانتاری ئەڵمانی بە رەگەز کورد، لە پۆستێکی سۆشیاڵ میدیا رایگەیاند کە لە سەرەتایی ئەم مانگەوە کاتێک سەردانی تورکیای کردووە لە فرۆکەخانەی ئەنتاڵیا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستگیرکراوە، ئەویش بەهۆکاری چەند پۆستێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ساڵی 2019 کە دژی حکومەتی تورکیا کردبووی.

دوای ئەم روداوە، سەندیکای رۆژنامەنوسانی ئەڵمانیا هۆشداری بە رۆژنامەنوسان داوە کە سەردانی تورکیا نەکەن جا بە هۆکاری تایبەت بێت یان بە مەبەستی ئەنجامدانی کارێک.

سەرۆکی سەندیکاکە دەڵێت، "ئەگەر رۆژنامەنووسێک لە هەواڵ و سۆشیال میدیاکانیدا رەخنەی لە تورکیا، ئەردۆغان یان پارتی دەسەڵاتداری ئاکەپە گرتبێت، پێویستە لە تورکیا دوور بکەوێتەوە" چونکە ئەگەر پەرلامنار=تارێک بەهۆی پارێزبەندییەکەیەوە مەترسی لەسەر بێت ئەوان "مەترسی بۆ سەر رۆژنامەنوسان" زۆرترە.

دوای دەستگیرکردنی ئاکبوڵوت لە رۆژی سێی ئەم مانگە، حکومەتی ئەڵمانیا بەیاننامایەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەنها لایکێکی سۆشیاڵ میدیا بەسە بۆ ئەوەی تۆماتبار بکرێیت و تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆککۆماری تورکیات بدرێتە پاڵ.

ئاکبوڵوت لە ساڵی 2017ەوە پەرلەمانتارە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر پارتی چەپی ئەڵمانی. پەرلەمانتارە ئەڵمانییەکە دوای دەستگیرکردنی لە ئەڵمانیا باسی لەوە کرد کە ئەو ناترسێت لە بڕیاری گرتنی و جارێکی تر سەردانی تورکیا دەکاتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار