رۆژنامەنوسێکی کورد لە ئێران دوای رۆژێک لە ئازادکردنی دەستگیرکرایەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نازیلا مەعرووفیان، رۆژنامەنووسی شاری سەقز بۆ جاری سێیەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی رۆژێک ئازادکرا.

رۆژی یەکشەممە 13ی ئابی 2023 نازیلا بەشێوەیەکی کاتی ئازادکرا بەڵام دوای تەنها رۆژێک و لە رۆژی دووشەممە دیسان دەستگیرکرایەوە و لە زیندانی قرچک لە ئێستادا دەستبەسەرە.

رۆژنامەنوسەکە خوێندکاری زانکۆی تەباتەبایی تارانە و لەکاتی خۆیپیشاندانەکانی ساڵی رابردووی ئێران بەهۆی کوژرانی ژینا ئەمینییەوە لە 30 تشرینی یەکەمی 2022 دەستگیرکرا دوای ئەوەی گفتۆگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا بڵاوکردەوە.


نازیلا مەعرووفیان رۆژی 11ی تەمموزی 2023 بۆ جاری دووەم لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا و لە زیندانی ئیڤین دەستبەسەربوو. لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا بە هۆکاری کێشەی هەناسەدان و لێدانی دڵ لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە ژێر چاودێری پزیشکدا بوو. دوای زیاتر لە یەک مانگ دەستبەسەربوون، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. لەگەڵ ئازادبوونی وێنەیەکی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە کە گوڵێکی بە دەستەوەیە.

لە ماوەی ساڵێکدا، ئەمە سێیەم جارە نازیلا مەعرووفیان دەستگیر دەکرێت. ئەم رۆژنامەنووسە سەقزییە، تۆمەتی هەوڵدان بە تێکدانی ئاسایشی وڵات و بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاستی دراوەتەپاڵ.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار