ژمارەیەک چالاکوانی ژن لە ئێران دەستگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی سەرھەڵدانی “ژن، ژیان، ئازادیی”، ڕژێمی ئێران فشارەکانیان بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنیی، سیاسیی و بە تایبەتی ژنان چڕ کردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک ژنە چالاکوان دەستگیر کراون.

سەرچاوەکانی ھەواڵی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، دوێنێ چوارشەمە ھێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە شارەکانی تاران، ڕەشت، فومەن، بەندەر ئەنزەلی و لاھیجان ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لە چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان و دەست بەسەریان کردوون و بەرەو شوێنێکی نادیار بردوویانن.

بە پێی زانیارییەکان، زوهرە و زەهرا دادڕەس، جلووە جەواهری، فرووغ سەمیع نیا، مەتین یەزدانی ( فۆتۆگرافەر) لە شاری ڕەشت و یاسەمین حەشدەری ( شاعیر) لە شاری ئەنزەلی و نگین رەزایی لە شاری فوومەن، دەستگیرکراون و تا ئێستە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم ژنە چالاکوانانە دیار نییە و نازانرێت بۆ کوێ گوێزراونەتەوە.

ھەندێک لەو ژنە چالاکوانانە پێشتریش لەلایەن ھێزەکانی ئێرانەوە چەندین جاری تر دەستگیر کراون.

لە16ی ئەیلولی 2022,  دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی ئەخلاق لە تاران، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان، کە بە سەرھەڵدانی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ ناسراوە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار