وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پێشەوا هەورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد کە له‌م هه‌فته‌یه‌دا هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.
پێشه‌وا هه‌ورامانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك رایگەیاندووە، "لەم هەفتەیەدا بەڕێز وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".
پێش سەردانەکەی بۆ هەولێر، هاکان فیدان سەرەتا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێکی باڵای تر کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و جگە لە کۆبونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، هاکان فیدان بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و هەروەها قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.
هاکان فیدان پێشتر بەرپرسی دەزگای هەوڵگری تورکیا (میت) بوو پێش ئەوەی لە 4ی حوزەیرانی 2023 وەک 43یەمین وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستنیشان بکرێت.