لە شەش مانگدا ئەڵمانیا نزیکەى هەشت هەزار پەنابەرى دیپۆرت کردووەتەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگاى لوتکە ڕایگەیاند، لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا ئەڵمانیا حەوت هەزار و ٨٦١ پەنابەرى دیپۆرت کردووەتەوە.
دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا ئەڵمانیا حەوت هەزار و ٨٦١ پەنابەرى دیپۆرت کردووەتەوە، کە هەزار و ٦٦٤ لەوانە ژنن و هەزار و ٣٧٥ کەسى دیکەشیان لە خوار تەمەنى ١٨ ساڵیەوەن.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى دەزگاى لوتکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، بەراورد بە شەش مانگى ساڵى ٢٠٢٢ لە ئەمساڵدا دیپۆرتکردنەوەى پەنابەران لەلایەن ئەڵمانیاوە بە رێژەى لە ٢٧% زیادیکردووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، حکومەتی ئەڵمانیا داوای لەو کەسانە کردووە، کە مافى مانەوە یان ڤیزایان بەسەر چووە و هەروەها، ئەو کەسانەشی، کە داواکاری پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە دەبێت ئەڵمانیا بەجێبهێڵن، ئەگەر خۆبەخشانە نەڕۆن ئەوا بە زەبری هێز دیپۆرتیان دەکەنەوە .