ئەمڕۆ هاکان فیدان دەگاتە بەغدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دوانیوەڕی ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵا کۆدەبێتەوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند، هاکان فیدان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا و ماوەی دوو رۆژ دەمێنێتەوە. بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەروەها فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆببێتەوە.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممەش هاکان فیدان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای حکومی کۆببێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار