ئاسایشی عێراق 11 قاچاغچی دراو لە هەولێر دەستگیر دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، 11 كەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە کاری قاچاغچێتی دراو  لە شاری هەولێر.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت بە "هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم توانرا 11 تۆمەتبار لە شاری هەولێر دەستگیر بکەن" کە کاریان قاچاغچێتی دراو بووە. 

هەروەها ئەوەش هاتووە کە هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی بەدواداچونەکانی قاچاغچییەتی دراوە و "لەژێر رۆشنایی دانپیدانانی تۆمەتبارانی پێشتر لە بەغدا" ئەو 11 کەسە دەستگیکراون.

لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، دانپێدانانی تۆمەتبارەكان تۆماركراون و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست تا نەتوانرێت دەستوەردان لە ئاسایشی ئابوری وڵاتدا بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار