تەرمی ١٨ کەس کە گومان دەکرێت کۆچبەربن لە دارستانەکانی یۆنان بە سووتاوی دۆزرانەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەرمی ١٨ کەس لە دارستانەکانی سنووری نێوان تورکیا و یۆنان بە سوتاویی دۆزرانەوە کە ماوەیەکە ئاگری لێکەوتووەتەوە و گوماندەکرێت کۆچبەربن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕایانگەیاندوە هەژدە لاشەی سووتاو لە ناوچەیەکی دوور لە باشوری گوندی ئاڤانتاس لە باکوری یۆنان دۆزراونەتەوە و ئاژانسەکە دەڵێت لەبەر ئەوەی هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر ونبوون یان بێسەروشوێنبوونی دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەری نەبووە، ئەگەری ئەوە هەیە تەرمی کۆچبەر بن.

ئەو شوێنەی تەرمەکانی تێدا دۆزراوەتەوە مۆڵگە و شوێنی پەڕینەوەی پەنابەران و کۆچبەرانن و لە مێژە ئەو شوێنە وەک دەرچەیەک لەنێوان تورکیا و یۆنان لەلایەن کۆچبەرانەوە بۆ پەڕینەوە بەرەو خاکی ئەوروپا بەکارهاتووە.

ماوەیەکە ئاگرێکی چڕ و فراوان بەشێک لە دارستانەکانی وڵاتی یۆنانی گرتەوەتەوە و بەهۆیەوە زیان بەر چەندین ماڵ و خانووی دانیشتوان کەوتووە و خەڵکانێکی زۆریش ئاوارەبوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار