قوباد تاڵەبانی: چارەسەری کۆچی نایاسایی ئەوەیە کۆمپانیاکانی بەریتانیا بێنە هەرێم

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى بریتانیا بۆ کاروبارى ئاسایش کۆبوەوە و تێیدا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد و قوباد تاڵەبانی داوای کرد کۆمپانیاکانی بەریتانیا بێنە هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ وڵاتەکە

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە، تۆم توگێندهات، وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى بەریتانیا بۆ کاروبارى ئاسایش لەگەڵ قوباد تالەبانی کۆبووەتەوە و باسی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد، کێشەکانی هەرێم و بەغدا، هەروەها کیشەکانی ناو وەزارەتی پێشەرگەیان کردووە. 

یەکێکی تر لەو تەوەورانەی باسکراوە چۆنییەتی بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی بووە و شاندەکەی بەریتانیا داوایکردووە، "حکومەتی هەرێم زیاتر هاوکاربێت بۆ بنەبڕکردنی تاوانی رێکخراو و بەرەنگاربونەوەی باندەکانی مادەی هۆشبەر و نەهێشتنی کۆچی نایاسایی".

قوباد تاڵەبانی بۆ چارەسەری کۆچی نایاسایی بە شاندەی بەریتانیای وتووە، "ئەم بابەتە پێویستی بە هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی زیاتر هەیە، یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی ئەوەیە کە بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر هانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانیان بدەن بێنە هەرێمی کوردستان و هەروەها زیاتر هاوکار و بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابوری هەرێم."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار