سەرۆکی گروپی ڤاگنەر لە روداوێکدا گیانی لەدەستدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە روداوێکی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەکدا لە نزیک مۆسکۆ یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەر، لەگەڵ نۆ سەرنشینی تردا گیانی لەدەستدا. 

میدیاکانی روسیا بڵاویناکردوە کە یەڤگینی پریگۆژین ناوی لە لیستی ئەو فرۆکەیەدا هەبووە کە کەوتووەتە خوارەوە لە هەرێمی تڤێر لە باکوری مسۆکۆ. 

پێشتر چەناڵی تەلەگرامی گرەی زۆن کە سەر بە گرپی ڤاگنەرە رایگەیاند فرۆکەکە لەلایەن بەرگری ئاسمانی روسیاوە تێکشکێندراوە. 

بەپێی زانیارییەکان فرۆکەکە لە مۆسکۆ بەرێکەوتووە بۆ شاری سانتپترسبۆرگ و 10 سەرنشینی تێدا بووە کە سێ کەسیان کارمەند و فڕۆکەوان بوون. 

یەڤگینی پریگۆژین لە 23ی حوزەیرانی ئەمساڵ دژی سوپای روسیا وەستایەوە و هیزەکانی لە ئۆکرانیاوە بەرەو مۆسکۆ رەوانە کرد، ئەمەش بە هۆکاری تووڕەیی لە سەرکردە سەربازییەکانی جەنگی ئۆکرانیا. بەشێکی زۆر لە میدیاکانی جیهان ئەمەیان بە "کودەتا" ناوبرد دژی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا. 

دوای دامرکانەوەی روداوەکان و لە رۆژی دواتر یەڤگینی پریگۆژین هێزی ڤاگنەری کشاندوە و دواتر بەرەو بیلاڕووسیا بەڕێکەوت. 

گروپی باگنەر گروپێکی چەکداری تایبەتە و خاوەنی 50 هەزار چەکدارە، لە زۆربەی وڵاتانیش چالاکی چەکداری هەیە بەتایبەتی لەو وڵاتانەی جەنگ و ناسەقامگیری بوونیان هەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار