نێچیرڤان بارزانی: هاوکارییەکانی تورکیا هەرگیز لەبیر ناکەین

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیاندا باسیان لە پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە و سەرۆکی هەرێم رایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان، "هەرگیز هاوکارییەکانی تورکیا لەبیر ناکات"، وەزیری دەرەوەی تورکیاش جەختی کردووەتەوە کە "هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ تورکیا."

لە راگەیاندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای خستەڕوو کە تێیدا هاتووە هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان کردووە و تاووتوێی پرسەکانی هەماهەنگی، کیشەی بەغدا و هەولێر و دۆخی عێراقیان بە گشتی کردووە و لەسەر پرسی هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ى ‏نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانیش له‌ ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکیاوە گفتوگۆیان کردووە.

نێچیرڤان بارزانى لە کۆبونەوەکەدا، سوپاسى تورکیاى کردووە بۆ "پشتگیرى له‌ هه‌رێمى کوردستان ‏له‌ هه‌موو بواره‌کان و به‌تایبه‌تى له‌ کاته‌ سه‌خته‌کاندا" و باسی لەوەش کردووە کە "هه‌رێمی ‏کوردستان هه‌رگیز پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى تورکیا له‌بیر ناکات."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتوشیەتی،"هه‌رێمى کوردستان به‌ گرنگى و بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ تورکیا ‏ده‌ڕوانێت که‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى ئابورى و بازرگانى و ئه‌منى پێکه‌وه‌ ‏ده‌یانبه‌ستێته‌وه و ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کاندا بره‌و به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و ‏ئه‌نقه‌ره‌ بدات."

لای خۆیەوە هاکان فیدان ئاماژەی بەوە داوە کە "تورکیا ‏گرنگییه‌کى تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌دات و ‏به‌غدا و هه‌ولێر گرنگییه‌کى تایبه‌تیان بۆ تورکیا هه‌یه‌، ئاماده‌ییى وڵاته‌که‌شى بۆ ‏فراوانکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌مو ‏بواره‌کاندا ده‌ربڕى."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار