هاوسەرۆکانی نوێی هەدەپە هەڵبژێردران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 لە کۆنگرەی نائاسایی هەدەپەدا، هەریەک لە سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کرکازاک، وەک هاوسەرۆکی نوێی گشتیی هەدەپە هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆنگرەی نائاسای پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپەیە بەڕێوەچوو تیایدا هەریەک لە سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کرکازاک، وەک هاوسەرۆکی نوێی گشتیی هەدەپە هەڵبژێردران.

وەکو بەرپرسانی هەدەپە باسیان کردوە: لە کۆنگرەکەدا ژمارەی ئەندامەکانی ئەنجومەنەکەیان لە 100 کەسەوە بۆ 50 کەس کەم دەکرێتەوە، لەهەمان کاتدا ئەرک و کارەکانی هەدەپە رادەستی پارتی چەپی سەوز دەکرێت و ئەگەری هەیە لە دوو مانگی داهاتودا، ئەو پارتەش کۆنگرەی خۆیان ساز بکەن.

رۆژی 7ـی ئابی 2023، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەدەپە بە سەرۆکایەتیی میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 27ـی مانگ کۆنگرەی نائاسایی بکەنو هەدەپە لەبەر ترسی داخستنی لەلایەن دادگای کۆماری تورکیاوە، بریاری داوە کارەکانی خۆی رادەستی پارتی چەپی سەوز بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار