وەزیری وزەی تورکیا زانیاری نوێ لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاڵپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بەمنزیکانە نۆژەنکردنەوەی بۆرییە نەوتییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت و ئامانجیانە زوو دەستبکەنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئالپئارسلان باسی لەوە کرد کە کاروباری تەکنیکی و نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆرییە نەوتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەندەری جەیهان بەم نزیکانە تەواو دەبێت و وتیشی "تورکیا بە ئامانجی زوو دەستپێکردنەوەی بۆرییە نەوتییەکان کاردەکات."

لە 25ی مانگی ئازاری ئەمساڵەوە هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی کێشەی نیوان بەغدا و ئەنقەرە راگیراوە دوای ئەوەی ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس دژی تورکیا بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند پێویستە ئەنقەرە ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بدات بە بەغدا بەهۆی ئەوەی بە نایاسایی نەوتی هەرێمی گواستووەتەوە. زیانەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم تا ئێستا زیاترە لە پێنج ملیار دۆلار.

هاوکات لە هەفتەی رابردوودا وەزیری وزەی تورکیا سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوویەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان کەرتی نەوت و وزە بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار