ئەفسەرێكی هێزی تایبەتی فەڕەنسا لە عێراق کوژرا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكایەتی فڕەنسا (ئیلیزێ) ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئەفسەرێكی هێزە تایبەتەكانی سوپای فڕەنسا لە كاتی ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر بۆ پشتیوانی لە سوپای عێراق كوژراوە.
كۆشكی ئیلیزێ لەپەیامێكدا بڵاویکردەوە، "ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، دوێنێ دوشەممە لە عێراق كوژرانی نیکۆلاس مازیری ئەفسەری سوپای فڕەنسای پێگەیشت، كە لە لە ئۆپەراسیۆنێكی دژە تیرۆردا كۆتایی بەژیانی هات".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی ئێلیزێدا هاتووە، "سەرۆککۆمار سڵاو لە بوێریی سەربازانی فەرەنسا لە عێراق دەکات و جەختدەکاتەوە لەوەی شان بەشانی عێراق، فەرەنسا پابەندە بە شەڕی دژی تیرۆر."
نیکۆلاس دەبێتە سێیەمین سەربازی فەرەنسا کە لەماوەی 11 رۆژی رابردوودا لە عێراق گیانلەدەستبدات.
فەرەنسا ئەندامێکی کارای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە و یەکێکە لەو وڵاتانەی لە شەڕی دژی داعش پشتیوانێکی دیاری هەرێمی کوردستان، رۆژئاوای کوردستان و عێراق بووە.