چوار ئەندامی خیزانێکی کورد بە مردوویی لە تەکساس دۆزرانەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

چوار ئەندامی خێزانێکی کورد لە ویلایەتی تەکساس بە مردوویی لە ماڵی خۆیاندا دۆزرانەوە کە هێشتا نازانرێت کردارەکە خۆکوژی بێت یان تاوانی کوشتن بووە. 

پۆلیسی شاری ئاڵنی ویلایەتی تەکساس رایگەیاند لە رۆژی دوشەممە 28ی ئابی 2023 چوار ئەندامی خێزانێکیان بە مردوویی لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزیوەتەوە کە دایک و باوکێک و دوو منداڵن.

پۆلیس ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە نەیتوانیووە بۆ ماوەی دوو کاتژمیر بڕواتەوە ماڵەکەوە چونکە دەرگاکان داخرابوون بۆیە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و دواتر پۆلیس چوونەتە ماڵەکەوە و چوار کەسەکەیان بە مردوویی دۆزیەوەتەوە. هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن ئەو کەسەی لە دەرەوە بووە نەنکی منداڵەکان بووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی رێکخراوی ئیسلامی شاری ئاڵن بڵاویکردووەتەوە ناوی ئەندامانی خێزانەکە بەمجۆرەیە: فەرمان شێروانی، لەیلا شێروانی، مەتین شێروانی تەمەن دوو ساڵ و شاهین شێروانی تەمەن 12 ساڵ. رێکخراوەکە دەشڵێت، سێ هەفتە لەمەوبەر خێزانەکە کچێکی تەمەن چوار ساڵیان بەناوی لیان لەدەستدا دوای ئەوەی لە مەلەوانگەیەکدا خنکا.

پۆلیسی شاری ئاڵن هێشتا هۆکاری روداوەکەی نەخستووەتەڕوو بەڵام دەڵێت، رەنگە خنکانی کچەکەیان "هۆکارێک بێت" بۆ رودانی روداوەکە. 

عەبدولرەحمان بەشیر، سەرۆکی رێکخراوەکە کە لە هەمان کاتیشدا مزگەوتە، رایگەیاندووە کە خانەوادەی بەشیر بەدۆخێکی سەختدا تیدەپەڕین بەهۆی مردنی لیانی کچیان چونکە "ئە بارودۆخانە بۆ هیچ خێزانێک ئاسان نییە هەرچەندە ئەندامی تری خێزانەکەیان لێ نزیکبوون بەڵام ئەوان تێکشکابوون."

وێنەی فەرمان شێروانی: 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار