باڵیۆزخانەی ئەمریکا: هەسەدە و هۆزەکانی دێرەزوور رێککەوتن شەڕ رابگرن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەسەدە و سەرۆك هۆزەكانی دێرەزوور كۆبوونەوە.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا له‌ په‌یامێكدا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، ئیسان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک و جه‌نه‌ڕاڵ جۆڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ هەسەدە، مەسەدە و سەرکردەی هۆزەکانی دێرەزور کۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا رێككەوتن لەسەر گرنگی چارەسەركردنی سكاڵای دانیشتوانی دێرەزوور، هەروەها هەمووان كۆكبوون لەسەر مەترسییەكانی دەستوەردانی دەرەكی لە دۆخی دێرەزوور، هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگی هاوبەشی نێوان هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و هەسەدە بۆ تێكشكاندنی داعش کردەوە.

له‌ 28ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ شه‌ڕو ئاڵۆز له‌ دێره‌زور هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئەحمەد خبێل ناسراو بە "ئەبو خەولە" سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوری دەستبەسەر کرد، كه‌ هه‌وڵی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌دات و چه‌كدارانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك باره‌گای هه‌سه‌ده‌.

هاوکات یه‌كی ئه‌م مانگه‌، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) له‌باره‌ی شەڕو پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە دێرەزور، رایگه‌یاند،  "ئەو پێکدادانانە روداوێكی نامۆ و ناڕون نین، بەڵگە هەیە کە ئەوە پیشان دەدات ئەو ئاژاوەگێڕییە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران و رژێمی سوریاوە بەڕێوەدەچێت، کە دەیانەوێت نائارامی و ناسەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا دروست بکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار