چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە سەردانی رۆژاڤایان کرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا سەردانی رۆژئاوایان کرد بەمەبەستی ئارامکردنەوەی دۆخی ناوچەکە لەنێوان هیزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هۆزە عەرەبەکان. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند سکرتێری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جەنەڕال جۆوڵ ڤاوڵ، سەرکردەی هاوپەیمانان دژی داعش، لەگەڵ فەرماندەکانی هەسەدە و سەرکردەی هۆزە عەرەبەکان کۆبوونەوەتەوە بۆ باس کردن لە "ناکۆکییەکان و هێورکردنەوەی دۆخەکە بەزوترین کات."

ماوەی هەفتەیەکە هۆزە عەرەبەکان دژی هەسەدە دەجوڵێنەوە لە پارێزگای دێرەزوور و چەند ناوچەیەکیان داگیرکرد، بەڵام هەسەدە توانی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند ناوچەیەک بگرێتەوە.

ناکۆکییەکان لەوەوە سەریهەڵدا کە هەسەدە هەفتەی رابردوو فەرماندەیەکی هۆزە عەرەبەکانی دەستگیرکرد بەناوی ئەبوخەولە، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی هۆزە عەرەبەکان و شەڕ لەنێوان هەردوولا دروستبوو کە تا ئێستا 150 کەس کوژراون. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار